ڕۆی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزان، خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان و چالاكانی مه‌ده‌نی، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی كانگه‌ی زێڕی “پارس ته‌ئمین” بوون.
ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگایەوە زیانێكی زۆر بەر سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه وشك بوون و به هۆیه‌وه ژیانی دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و چیایه تووشی كێشه بووه. له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگا‌یه و بایه‌خ نه‌دان به داخوازییه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ربڵاوتر ده‌كه‌نه‌وه و تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.