به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی ویلاشاری سنه له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو وه‌زاڵه هاتوون و ڕۆژی ڕابردوو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕۆڕژانه ئاوی ئه‌و شارۆچكه‌یه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساعه‌ت قه‌تع ده‌بێت و كاتێك په‌یوه‌ندی به ئیداره‌ی ئاو و ئاه‌ڕۆوه ئه‌گرن، وڵام ناده‌نه‌وه. ناڕازیان ده‌ڵێن، به‌هۆی قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو، ده‌زگای فێنك كه‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی ماڵه‌كان سووتاوه و خه‌ڵك به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسانه‌وه توانای چاك كردنه‌وه‌ی نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوو خه‌ڵكی شاره‌كانی كرماشان، ورمێ، سۆنقۆڕ و مهاباد له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی بوو.
