ڕۆژی سێشه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی هه‌ندێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ورمێ له ئاست بڕینی به‌رده‌امی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی هاووڵاتیان، ڕۆژانه چه‌ند ساعه‌ت ئاوی گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی ورمێ قه‌تع ده‌كه‌ن و به‌دوای دا كاره‌با نامێنێت. نه‌بوونی ئاو و كاره‌با ژیانی بۆ خه‌ڵك سه‌خت كردووه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نییه. شارومه‌ندێك به میدیاكانی وتووه: ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به هه‌مان شێوه كه ئینته‌رنێتی چینایه‌تی كردووه، ئاو و بهرقیشی چینایه‌تی كردووه و ته‌نها چینی سه‌رمایه‌داری كۆمه‌ڵگا ده‌ستڕه‌سیان به ئاو، كاره‌با و ئینته‌رنێتی ٢٤ ساعه‌ته هه‌یه.