ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شاری ورمێ له ڕیزی نانه‌وخانه‌كاندا دژبه كه‌می نان و گرانی نرخه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاردی نانەواخانه‌کان و نەبوونی نان لە ورمێ بووەتە هۆی درووست بوونی ڕیزێکی درێژ لە بەردەم نانەواخانەکانی ئه‌و شاره. هاووڵاتییانی ورمێ بۆ كڕینی ١٠ پارچە نان ناچارن بۆ چەند کاتژمێر لە ڕیزدا بوەستن و ئەگەر پشکی ئاردیش بەکار نەهێندرێت، ڕەنگە دوای ڕاوەستانی چەند کاتژمێرێک بتوانن ئەو نانەیان دەست بكەوێت. شایانی باسه كه له سەرەتای ساڵی تازه‌ی هه‌تاویه‌وه، نەبوونی نان و مریشک له ورمێ بۆتە كێشەیەكی گەورە و هاووڵاتییان بۆ کڕینی نان و مریشکی بەستووی حکومەت ناچارن چه‌ند کاتژمێر له ڕیزدا بوەستن.