ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شاری ورمێ به‌هۆی نه‌بوونی نان له‌و شاره و وه‌ستانی چه‌ند ساعه‌ته‌یان له ڕیزدا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌بستی به‌لاڕێدابردنی بابه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، پشكی ئاردی نانه‌واخانه‌كانی كه‌م كردۆته‌وه و دۆخێكی ناله‌باری بۆ دانیشتووانی ئه‌و شاره ڕه‌خساندووه و خه‌ڵك ناچارن بۆ وه‌رگرتنی نان چه‌ند ساعه‌ت له ڕیزدا بمێننه‌وه. به‌وته‌ی هاووڵاتییه‌ك، ٣٠ نانی له‌واش له ورمێ ١٠ هه‌زار تمه‌ن و له فڕۆشگاكاندا به ٤٠ تا ٥٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌ست ئه‌كه‌وێت و گوشارێكی زۆری بۆ چینی هه‌ژار و كرێكاری ئه‌و شاره هێناوه.