کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ورمێ سه‌باره‌ت به‌ له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی سه‌یرانگای “به‌ند”

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ورمێ سه‌باره‌ت به‌ له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، دانیشتووانی شاری ورمێ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی سه‌یرانگای “به‌ند”ی ورمێ و داخرانی ئه‌و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌، له‌ لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ربڕی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سپای پاسداران بە بیانووى “ئه‌مری به‌ مه‌عرووف و نه‌هی له‌ مونكه‌ر” و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ “تێكه‌ڵبوونی كچان و كۆڕان له‌و سه‌یرانگایه‌” ده‌ستی كردووه‌ به‌ کۆکردنەوەى کافه‌ و ڕێستۆرانتەكانی ئه‌و ناوچه‌ و دارستانه‌كانیان بڕیوه‌.