ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی هوله‌ند له‌به‌رده‌م شیركه‌تی “جه‌ی،كا،ان، فۆكێر” كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به ناردنی چه‌كوچۆڵ بۆ ئیسڕائیل بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شیركه‌ته سه‌ره‌كی ترین دابینكه‌ری پارچه‌ی یه‌ده‌كی فڕۆكه‌ی اف ٣٥ بۆ ئیسڕائیل بووه كه ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی له ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه‌دا بووه. چالاكانی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی ئازادیخوازی هوله‌ند به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شیركه‌ت، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته نیشان دا و ڕایانگه‌یاند كه نایانه‌وێت شیركه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی بێ تاوانی غه‌زه دا بێت و داوای ڕاگرتنی هاوكارییه‌كانی ئه‌و شیركه‌ت له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ده‌كه‌ن.