به وته‌ی چالاكانی كرێكاری ئیلام، زۆربه‌ی گه‌نجانی شارستانی چواڕ درچووی زانكۆ و بێكارن و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار خۆپێشاندانیان كردووه، به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌رپرسانی ڕژیم هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌نجانی ئه‌و شاره هه‌ڵنه‌گرتووه.
به وته‌ی عه‌باس خانمحه‌ممه‌دی، ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی شارستانی چواڕ پڕه له پاڵاوگه، كارخانه‌ی سه‌نعه‌تی و كێڵگه‌ی كه‌شاوه‌رزی به‌ڵام زۆربه‌ی پێرسۆنێله‌كانیان غه‌یره بوومین و گه‌نجانی ئه‌و شاره ناچارن بۆ شاره‌كانی دیكه كۆچ بكه‌ن. له ساڵانی ڕابردوودا ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان به خه‌ڵكی ئه‌و شاره داوه و هیچ یه‌ك له به‌ڵینه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.