ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، خه‌ڵكی ناوچه‌ی نیلكوه، سه‌ر به پارێزگای گوڵستان، دژ به ته‌قینه‌وه و چالاكییه‌كانی كارخانه‌ی سیمانی تهلستان كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به چالاكییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه بوون.
به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به هۆی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له شوێنی چالاكی ئه‌و كارخانه‌یه بۆ به‌رهه‌مهێنانی سیمان، خه‌ڵك تووشی كێشه بوون، خانووه‌كانیان زیانی بینیوه و منداڵه‌كانیان ئه‌ترسن. ناڕازیان خوازیاری كۆتایی هاتنی چالاكییه‌كانی ئه‌و كارخانه‌یه و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی مۆڵه‌ت به قازانجخوازان بوون.
