کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌هارلوو”ی قوروه‌ له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌ی به‌هارلووی قوروه‌ له‌ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی ناوچه‌ی “به‌هارلوو”ی قوه‌روه‌ له‌ ئاست په‌رداخت نه‌كرانی ١ له‌سه‌دی داهاتی مه‌عده‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌ بۆ درووستكردنی ڕێگه‌وبان و دابینكردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی و ئاوی لووله‌كه‌شی پاك بۆ گوندنشینان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ساڵی پار فه‌رمانداری شارستانی قوروه‌ و به‌رپرسانی ڕێكخراوی “سه‌مت”ی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵی فڕۆشتنی ١ له‌سه‌دی معده‌نه‌كانی ئوستانی كوردستان به‌ به‌های ٢٢٥ ملیار تمه‌نیان بڵاوكرده‌وه‌، له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌شی شارستانی قوه‌روه‌ ١٢٠ ملیار تمه‌ن بوو و بڕیاردار ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بو دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ خه‌رج بكرێت. به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ له‌ وبڕیاره‌ هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌ و پاره‌كه‌ش دیار نییه‌ چی لێهاتووه‌ و هیچ به‌رپرسێكیش وڵامده‌ره‌وه‌ نییه‌.