ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری میرجاوه‌ی سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌ڵووچستان له ئاست داگیركردنی زه‌ویه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، سه‌رۆكی ئیداره‌ی بازه‌رگانی میرجاوه به هاوكاری سپای پاسداران چه‌ندین هێكتار زه‌وی خه‌ڵكی بوومی ئه‌و شاره‌ی داگیر كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی نه‌ناسراوی تێدا نیشته‌جێ بكات. ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه.