شه‌وی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دانیشتووانی ناوچه‌ی مورادئابادی چابه‌هار له ئاست قه‌تعی چوار ڕۆژه‌ی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌د خێزانی ناوچه‌ی مورادئابادی چابه‌هار ماوه‌ی چوار ڕۆژه كاره‌بایان نییه و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانیان نادات. شه‌وی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناڕازی هاوڕێ له‌گه‌ڵ قوتابیان له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی به‌رق دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان بوون.
