ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شارستانی مه‌روده‌شت دژ به بڕینی به‌رده‌وامی ئاو خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان كه‌س له دانیشتووانی مه‌روده‌شت له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئه‌و شاره كۆبوونه‌ته‌وه و نه‌فره‌ت و توڕه‌یی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه. ناڕازیان داوایان له به‌رپرسانی حكوومه‌ت كردووه ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌بایان بۆ دابین بكه‌ن و بایه‌خ به كێشه و گرفته‌كانیان بده‌ن.