به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی ئوستانه‌كانی كوردستان و كرماشان له ئاست كه‌م بوون و گرانی مریشك ناڕازین و ڕۆژانه چه‌ند كاتژمێر له ڕیزی كڕین دا ڕاده‌وه‌ستن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه مریشك له شاری كرماشان ده‌ست ناكه‌وێت و نرخه‌كه‌شی له ٦٤ هه‌زار تمه‌نه‌وه بۆ هه‌ر كیلۆ، گه‌یشتۆته ١٠٠ هه‌زار تمه‌ن و خه‌ڵك ناچارن ڕۆژانه چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستن. به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌می مریشك بۆ گرانی خۆراكی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر ئه‌گه‌رێته‌وه و مۆرغدارهكان به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی دۆلار نا‌وێرن جوجهڕیزی بكه‌ن و مریشك له بازاڕ دا نایاب بووه.