ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه كه شیری وشك بۆ ساوایانی كوردستانی ده‌ست ناكه‌وێت و نرخی ده‌رمانیش ٧ هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه، گرانی و نایابی شیروشك و ده‌رمان ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وتۆته‌وه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵی ساوایان هه‌یه ڕۆژانه له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا به شوێن شیروشك دا سه‌رگه‌ردانن و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گرێته‌وه بۆ قاچاخی شیروشك له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “عه‌لی فاتمی” جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌رمانسازی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی وه‌لانانی ئه‌رزی ته‌رجیحی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، نرخی ده‌رمان له بازاڕ ٧ هێنده به‌رز بۆته‌وه و زۆربه‌ی ده‌رمانه‌كان بیمه‌ی نییه و گوشاره‌كه‌ی ته‌نیا له‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی هه‌ژاره.