کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ئاست خراپبوونی خۆراكه‌كانی به‌ر‌هه‌می ناوخۆ

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ئاست خراپبوونی خۆراكه‌كانی به‌رهه‌می 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ر خۆراكێكی به‌سته‌به‌ندی له‌ بازاڕ ده‌كڕن خراپ و گه‌نیوه‌ و ئه‌و شیركه‌تانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نیا مه‌به‌ستیان قازانجی زۆرتره‌ و ته‌ندرووستی خه‌ڵك له‌به‌رچاو ناگرن.به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ر خۆراكێكی به‌سته‌به‌ندی له‌ بازاڕ ده‌كڕن خراپ و گه‌نیوه‌ و ئه‌و شیركه‌تانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ته‌نیا مه‌به‌ستیان قازانجی زۆرتره‌ و ته‌ندرووستی خه‌ڵك له‌به‌رچاو ناگرن.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر به‌سته‌به‌ندی شتومه‌كه‌كان به‌رواری به‌سه‌رچوونی به‌رهه‌مه‌كان لێدراوه‌ به‌ڵام كاتێك به‌سته‌به‌ندییه‌كه‌ی ده‌كه‌یته‌وه‌ ده‌بینی خراپ‌ و ڕزیوه‌ یان گه‌نیوه‌. جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان هۆشداری ده‌ده‌نه‌ خه‌ڵك تا ده‌توانن ئاگاداری ته‌ندرووستیان بن و له‌ سه‌لامه‌تبوونی ئه‌و شته‌ی ده‌یكڕن دڵنیا بن ئینجا بیكڕن.