ماوه‌ی دوو مانگه دانیشتووانی دوو پارێزگای كرمان و سیستان و به‌لووچستان كێشه‌ی كه‌می گاز و به‌نیزینیان هه‌یه و هێشتا ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هێچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دانیشتووانی باشووری پارێزگای كرمان وه‌كوو كه‌هنووج و جیرۆفت به ده‌ست كه‌می كه‌پسوولی گاز به تایه‌بت له ناوچه هه‌ژار نشینه‌كان وه‌زاڵه هاتوون و به‌ڵینی به‌رپرسانی ئوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گاز له‌و ناوچانه جێبه‌جێ نه‌كراوه. هه‌روه‌ها به‌نزین له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ده‌ست ناكه‌وێت و ڕیزێكی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان دا ساز بووه و شۆفێران ناچارن چه‌ند كاتژمێر له نۆره‌دا ڕاوه‌ستن تا چه‌ند لیتر به‌نزین وه‌ر بگرن.