ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری كرماشان له نێو ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆدا كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری نیشان دا.
به وته‌ی ناڕازیان، به‌ده‌ست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو وه‌زاڵه هاتوون و كاتێك په‌یوندی به ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ده‌گرن، كه‌س و‌ڵامیان ناداته‌وه. له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئاو، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر كه‌می بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی تاڵانكردنی گیرفانی خه‌ڵك قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا قه‌بزی چه‌ند ملیۆنیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كردووه و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ئاشكاره، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێناوه و خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتوو له نێو ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆ خۆپێشاندانیان كردووه.