به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی شاری كرماشان له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و ڕایانگه‌یاندووه كه هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامی داواكارییه‌كانیان ناداته‌وه.
به وته‌ی هاووڵاتیان، ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئاوی كرماشان بڕاوه و خه‌ڵك ناچار بوون به تانكه‌ر و گاڵۆن ئاوی خواردنه‌وه دابین بكه‌ن. نه‌بوونی ئاو كێشه‌ی بۆ بنه‌ماڵه‌كان ساز كردووه و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار وڵامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ناداته‌وه.