ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی پارێزگای كرماشان له ئاست كه‌می به‌نزین ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، به‌بۆنه‌ی مه‌راسمی ئه‌ربه‌عین، زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌كان قه‌ره‌باڵغن و سه‌ره‌یه‌كی دوور و درێژ له‌به‌رده‌م به‌نزینخانه‌كان ساز بووه. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێك به كێشه‌ی ئابووری و مه‌عیشه‌تی خه‌ڵك نادات و ته‌نیا له‌به‌ر پڕۆپاگه‌ندای میدیایی خۆی، سه‌دان ملیارد تمه‌ن بودجه‌ی بۆ مه‌راسمی ئه‌ربه‌عین ته‌رخان كردووه.
