ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، دانیشتووانی شاری فنووچ له به‌لووچستان له ئاست نه‌بوونی گاز و نه‌وت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر نان، ئاو، گاز و به‌نزین له شاره‌كانی به‌لووچستان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت، به‌ڵام ئێستا له وه‌رزی سه‌رمادا خه‌ڵك ناچارن چه‌ند كاتژمێر له ڕیزدا بوه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی گاڵۆنێك نه‌وت وه‌ربگرن. نه‌بوونی سووته‌مه‌نی له حاڵێكدایه كه ڕۆژانه به سه‌دان تانكه‌ری هه‌نارده‌كردنی سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه بۆ وڵاته‌كانی پاكستان و ئه‌فغانستان ده‌نێردرێت، به‌ڵام هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی خه‌ڵك نادرێت.