ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، ژنێكی لاوی خه‌ڵكی شیراز له نهۆمی پێنجه‌می كۆمه‌ڵی نیشته‌جێبوونی “نگین” خۆی هه‌ڵدا خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا، پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی ناڕازی سه‌ر شه‌قام دژبه ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتێك ئه‌و ژنه لاوه ویستوویه خۆی له به‌رزایی بخاته خواره‌وه، هێزه‌كانی قریاكه‌وتنی خێرا هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كیان بۆ هێنانه‌خواره‌وه و پاراستنی ئه‌و هاووڵاتیه نه‌بووه و بوونه‌ته هۆكارێك بۆ گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ژنه. پاش ڕووداوكه خه‌ڵكی ناڕازی سه‌ر شه‌قام دروشمی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه.