به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی دوو ڕۆژه سووته‌مه‌نی له شارۆچكه‌ی شوێشه ده‌ست ناكه‌وێت و شۆفێرانی ئه‌و شاره ناچارن سه‌ردانی به‌نزینخانه‌ی شاره‌كانی دیكه بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ماوەی دوو ڕۆژە بەنزینخانەی شوێشه داخراوە و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارێزگای سنه‌وه بەنزینی بۆ ڕەوانە ناكرێت، ئەمە لە حاڵێکدایە کە شوێشە سه‌ر به ناوچه‌ی کەڵاتەرزانە و زیاتر لە ۷۰ گوند له خۆ ده‌گرێت، هەروەها ئەم بەنزینخانە لە سه‌ر جادەی سنە- مەریوانە و زۆربەی خەڵکی لەبەر بێ بەنزینی لەم شارەدا ماونەتەوە.
