کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شنۆ له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شنۆ له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری 2

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاره‌ی شنۆ له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری شنۆ پڕ بووه‌ له‌ زبڵ و خاشاك و شاره‌داری ئه‌و شاره‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ كۆكردنه‌وه‌یان نادات. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: له‌ گه‌رمای هاوین دا بۆنێكی ناخۆش له‌ نێو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و ته‌ندرووستی ژنان و منداڵان كه‌‌وتۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.