ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك دژ به ناكارامه‌یی و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی شاره‌داری شاری مه‌ریوان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی شاره‌داری شاری مه‌ریوان به ژیانی هاووڵاتیان، دانیشتوانی ئه‌و شاره له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و خوازیاری باش كردنی دۆخی ڕێگه‌وبان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، كۆتایی هاتنی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیانی هاووڵاتیان بوون.
