ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له ئاست چالاكییه‌كانی زبڵخانه‌ی گاڕان له نزیكی ئه‌و شاره و پیس كردنی ژینگە ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له شاری مه‌ریوان له ئاست ئه‌م كێشه‌یه‌دا وڵامی خه‌ڵكی ناڕازی ناده‌نه‌وه و به هۆی چالاكییه‌كانی ئه‌و زبڵخانه‌یه‌وه، هه‌موو ڕۆژێك دووكه‌ڵێكی زۆر سه‌ر شاری مه‌ریوان دادەگرێت و بۆنێكی ناخۆش بڵاو ده‌بێته‌وه. ناڕازیان خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی به‌رپرسان سەبارەت بەم كێشه‌یه و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به چالاكییه‌كانی ئه‌و زبڵخانه‌یه بوون.