ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، كاسبكاران و خه‌ڵكی شاری كرماشان دژ به پچڕانی به‌رده‌وام و به بێ ئاگاداری كاره‌با له شاری كرماشان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازیان به گرتنی ڤیدیۆ له شوێنی كاره‌كانیان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با ژیان و مه‌عیشه‌تیان تووشی كێشه كراوه و ته‌نانه‌ت ته‌ندرووستیان كەوتۆته مه‌ترسییه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌م بۆنه‌یه‌وه زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵ له كوردستان و ئێران كه‌وتووه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی توانای چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه نییه.