کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری شاهین شه‌هر دژ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌كجاری پاره‌ی كاره‌با

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری شاهین شه‌هر دژ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌كجاری

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی شاری شاهین شه‌هر سه‌ر به‌ پارێزگای ئیسفه‌هان دژ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی یه‌كجاری پاره‌ی كاره‌با له‌ به‌رده‌م ئیداره‌ی كاره‌بای ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌ و حكومه‌ت نه‌ك ته‌نیا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان نادات، به‌ڵكوو پاره‌ی كاره‌بای به‌ شێوازێكی به‌رچاو به‌رز كردووه‌ته‌و.