شه‌وی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، لاوانی شاری سێمیرۆم سه‌ر به پارێزگای ئیسفه‌هان، به ئاگردانی به‌نره حكومەتییه‌كان دژ به له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
لاوانی ئه‌و شاره به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت و هه‌وره‌ها سووتاندنی وێنه‌ی “خامنه‌یی” له به‌رده‌م ئیداره حكومیه‌كانی ڕژیم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران بوون. شایانی باسه ڕۆژی ڕابردوو، “مێهران به‌هرامی” له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له زیندانی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم” له سێداره درا و هه‌روه‌ها برای ئه‌و ئێعدام كراوه‌ش مه‌ترسی له سێداره‌دانی له‌سه‌ره.