ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵك و كاسبكارانی شاری سه‌رباز له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به پچڕانی بێ به‌رنامه و به‌رده‌وامی كاره‌با ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
هاووڵاتیانی ناڕازی به گرتنی ڤیدیۆ و بڵاو كردنه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پچڕانی كاره‌با زیانێكی زۆر به‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تیان كه‌وتوووه و ته‌نانه‌ت ته‌ندرووستیان كه‌وته‌سه مه‌ترسییه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه له مانگانی ڕابردوودا خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌م بۆنه‌یه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نابێت و و‌ڵامیان نادرێته‌وه.