کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری ئیلام دژ به‌ كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری له‌ ئاست پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌و شاره‌

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری ئیلام دژ به‌ كه‌مته‌رخه‌می شاره‌داری له‌

ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كله‌ شاری ئیلام به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دژ به‌ كه‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسیاری شاره‌داری له‌ ئاست پاراستنی هێما و ژینگه‌ی ئه‌و شاره‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌ شاره‌كانی پارێزگای ئیلام، به‌ ده‌یان ناڕه‌زایه‌تی له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ دژ به‌ نابه‌رپرسیاری و كه‌مته‌رخه‌می شاره‌وانی ئه‌و پارێزگایه‌ له‌ ئاست خاوێن كردنه‌وه‌، پاراستنی ژینگه‌ و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری به‌ڕێوه‌چووه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دانیشتوانی شاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ خۆیان هه‌وڵی خاوێن كردنه‌وه‌ وپاراستنی ژینگه‌ی شاره‌كانیان داوه‌ و ده‌موده‌زگای ڕژیمیش هه‌موو كات ڕێگری لێ كردوون.