ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شاری ئیلام شه‌هر سه‌ر به پارێزگای تاران، دژ به پچڕانی به‌رده‌وام و به بێ ئاگاداری كاره‌با كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پچڕانی كاره‌با، نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و نه‌بوونی ئاو، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و حكومه‌ت ته‌نانه‌ت وڵامی سه‌ره‌تاییترین داخوازیه‌ه‌كانیان ناداته‌وه. له مانگانی ڕابردوو به هۆی كه‌مته‌رخه‌می و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ژیانی هاووڵاتیان، زۆربه‌ی به‌ندئاو و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له ناو چوون و زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵك كه‌وتووه.