ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، حه‌ڵكی شاری ئیرانشه‌هر له سیستان و به‌لوچستان، دژ به نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی پێویست له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره ناڕه‌ڕزایه‌تییان ده‌ربڕی.
خه‌ڵكی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژێرخانه ده‌رمانییه‌كانی ئه‌و شاره، ناچارن نه‌خۆشه‌كان ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی دیكه بكه‌ن و به‌رپرسان بایه‌خ به دخوازییه‌كانیان ناده‌ن. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا خه‌ڵك خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی ده‌رمانی نوێ بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌ندروستی خه‌ڵكی سیستان و به‌لوچستان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنان به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ناڕازیان بوون.