به‌یانی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی زه‌ڕینه‌ی سه‌ر به شارستانی دیوانده‌ره له ئاست نه‌بوونی شاره‌دار له‌و شاره و ناكارامه‌یی شۆرای ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شاره‌وانی زه‌ڕینه دوو ساڵه شاره‌داری نییه و ئه‌ندامانی شۆرای ئه‌و شاره كه‌سانێكی ناكارامه‌ن كه هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفتی خه‌ڵك ناده‌ن. ناڕازیان ڕۆژی شه‌ممه درگای شاره‌وانیان به قۆڕ گرت و پاش كۆبوونه‌وه خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی ئوستانداری و فه‌رمانداری كوردستان له كاروباری شاره‌وانی ئه‌و شاره بوون.