به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی شاری شاباد له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و خراپی كواڵێتی ئاوی خواردنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به وته‌ی هاووڵاتیان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی شاباد ڕۆژانه چه‌ند ساعه‌ت ئاوی ئه‌و شاره ده‌بڕن و خه‌ڵك به‌دوای ئاو دا سه‌رگه‌ردانن، هه‌روه‌ها كواڵێتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره زۆر خراپه و خه‌ڵك ناچارن ئاوی پاك له فڕۆشگاكان دا بكڕن. بڕینی ئاو له حاڵێكدایه كه پچڕانی كاره‌باش ژیانی بۆ خه‌ڵك سه‌خت كردووه و ته‌ندرووستی منداڵان، ژنان و به‌ساڵاچووان له گه‌رمای سه‌رووی ٤٠ پله‌یی دا كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌ند جار په‌یوه‌ندییان به ئیداره‌ی به‌رق و ئاو و ئاوه‌ڕۆ گرتووه به‌ڵام كه‌س وڵامی داواكارییه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه.