به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی شاری سۆنقۆڕی كۆلیایی له پارێزگای كرماشان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاری سۆنقۆڕ ماوه‌ی پێنج ڕۆژه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پشوهخت ئاوی لووله‌كه‌شی ئه‌و شاره‌یان قه‌تع كردووه. هاووڵاتیان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، چه‌ند جار په‌یوه‌ندیان به ئیداره‌ی ئاوه‌وه گرتووه به‌ڵام كه‌س وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه. گه‌رمای له ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌مساڵ و نه‌بوونی ئاو دۆخی ژیانی هاووڵاتیانی سه‌خت كردووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی به‌ساڵاچووان و منداڵان ساز كردووه.
