به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شارستانی سه‌پۆلی زه‌هاو له پارێزگای كرماشان له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی به‌رقی ١٦ گوند ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌یه‌كه به‌رقی گونده‌كانی “ڕه‌شی عه‌باس”، “دۆل ئلیاس”، “ده‌ماغ سپی”، “بریموه‌ند”، “په‌س په‌س”، “زه‌له ڕه‌ش”، “ناوفره”، سه‌لمان ته‌په”، “قۆشچی پاشی”، “مله كه‌وه”، “جه‌لالوه‌ندی سه‌روو”، “جه‌لالوه‌ندی خواروو”، “بڵوان”، “كولاهماڵ” و “پیران” به‌رده‌وام قه‌تع ئه‌بێت و ماوه‌ی سێ ڕۆژه هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به كێشه و گرفتی خه‌ڵك نه‌داوه له حاڵێكدا سه‌دان ملیارد تمه‌ن بۆ ئه‌ربه‌عین خه‌رج ده‌كه‌ن.
