ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی سه‌ر به شارستانی لۆردێگان له ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، دژ به گواستنه‌وی ئاوی ئه‌و پارێزگا بۆ ئوستانه‌كانی دیكه و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه بۆ گوندنشینان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دێمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی له به‌رده‌م شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆژه‌كه خۆپێشاندانیان كردووه و جاده‌كه‌یان داخستووه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕایانگه‌یاند: حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی ئاوی گوندنشینانی ئه‌و ئوستانه‌ی دابین نه‌كردووه، به‌ڵام ئاوی ناوچه‌كه بۆ پارێزگاكانی دیكه ده‌گوازێته‌وه.