به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانده‌ی ئینتزامی ناوچه‌ی “سه‌رته‌رهان”ی كوهده‌شت ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر كچێكی منداڵ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ناوچه‌ی “سه‌رته‌رهان” پاش ئاگاداربوونه‌وه له ڕووداوه‌كه له‌به‌رده‌م پاسگای ئینتزامی ڕژیم كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ریان و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.