ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شارستانی سه‌راوانی سیستان و به‌لوچستان، دژ به نه‌بوونی پێداویستییه ده‌رمانییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به دۆخی نه‌خۆشانی ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانه‌وه، له ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێكی زۆر له نه‌خۆشەکان له نێو ژووره‌كاندا ڕاناگیرێن و دۆخی ته‌ندروستیان له خراپیدایه و خوازیاری بایه‌خ دانی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، دابین كردنی پێداویستیه ده‌رمانیه‌كان، ڕێزگرتن له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانبارانی دزینی بوودجه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بوون.