ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شارستانی سه‌بزه‌وار بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شارومه‌ندانی سه‌بزه‌واری به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی نیشان داوه به‌ڵام لیباس شه‌خسییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات به چه‌ك و گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك داوه.