به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌دوای هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران، نرخی كه‌لووپه‌ل و پێداویستیه‌كانی ژیان له پارێزگای كوردستان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و ئه‌و بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
به وته‌ی هاووڵاتیان، نرخی نان ٥٠ بۆ ١٠٠٪ گران بووه و ماده خۆراكییه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان نیسبه‌ت نرخه‌كانیان چووه‌ته سه‌ره‌وه. گرانی له ڕاده‌به‌ده‌ری پێداویستیه‌كانی ژیان له پارێزگای كوردستان له حاڵێكدایه كه پێشتر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌و ئوستانه ڕایانگه‌یاندبوو كه هیچ چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك له نرخه‌كان ڕووی نه‌داوه.