به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دانیشتووانی پارێزگای كوردستان له ئاست سه‌فه‌ری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ ئه‌و ئوستانه ناڕازین و ده‌ڵێن: له كاتێكدا ئه‌و جه‌نایه‌تكاره به تازه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ندی” كوشتووه، ده‌یه‌وێت به بێشهرمیێكی ته‌واو له‌گه‌ڵ خه‌ڵك چاوپێكه‌وتنی هه‌بێت.
بڕیاره ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌ردانی پارێزگای كوردستان و به‌تایبه‌ت شاره‌كانی سنه و سه‌قز بكات، له ڕۆژانی ڕابردۆوه ناوه‌نده ئه‌منی و ده‌وڵه‌تیه‌كان ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ن. ئامووزش و په‌روه‌رش له‌لایه‌ك گوشاری بۆ قوتابیان هێناوه تاكوو به زۆره‌ملێ له مه‌راسمی پێشوازیكردن له‌و جه‌لاده به‌شدار بن و ئیداره‌ی موخابراتیش له ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه داوای له خه‌ڵك كردووه پێشوازی لێبكه‌ن. خه‌ڵكی كوردستان به بڵاوكردنی تراكت له نێو شه‌قامه‌كانی شاردا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست سه‌فه‌ری ئه‌و جه‌نایه‌تكاره نیشان داوه و به ناردنی وێنه‌ی به‌ستنی شه‌قامه‌كان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی بۆ هاتووچۆی خه‌ڵكیان ساز كردووه ده‌ربڕیوه.
