به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌شێك له شه‌قامی سیرووسی سنه به پانتایی ٣ میتر ڕۆچوو و مه‌ترسی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و شاره درووست كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی سنه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وی شالووله‌كانی شاری سنه‌ی ئه‌نجام دابوو به‌ڵام شاره‌داری عه‌مه‌لیاتی چاكسازی شه‌قامه‌كه به‌جوانی ئه‌نجام نادات و له مه‌یدانی فێرده‌وسیه‌وه تا چوارڕێیانی سیرووس شوێنی دانانی شالووله‌كه دائه‌ته‌پێ و مه‌ترسی بۆ ئۆتۆمبێل و خه‌ڵكی ئه‌و شاره درووست ئه‌كات. هاووڵاتییه‌ك له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: ته‌واوی پڕۆژه‌كانی شاره‌داری به‌و شێوه‌یه ئه‌نجام دراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی شارۆمه‌ندان له‌به‌رچاو بگرن و ئه‌گه‌ری ڕۆچوونی زه‌وی له زۆر گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره هه‌یه.