ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بۆ سكاتله‌ند سه‌فه‌ری كرد و هه‌زاران شارومه‌ندی به‌ریتانیایی دژ به ترامپ خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی به‌ریتانیا، سه‌دان شارومه‌ندی به‌ریتانیایی له نزیك زه‌مینی گۆڵفی دۆناڵد ترامپ له شاری ئێدینبۆرگ كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و پاڵپشتیه‌كانی له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی غه‌زه نیشان داوه. شایانی باسه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه، هه‌زاران شارومه‌ندی به‌ریتانیایی له چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و ڵاته خۆپێشاندانیان كردووه.