ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شارستانی خۆشكه‌بیجاڕ له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ئاو، به‌رق،ژیان، مافی سه‌ره‌تاییمانه” خوازیاری دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: له گه‌رمای هاویندا نه‌بوونی ئاو و كاره‌با زیانێكی زۆری له كه‌سب و كاره‌كانیان داوه و ته‌ندرووستی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.