ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیان و دۆستانیان له شاری ئیستانبوولی توركیا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران و ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران، كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له‌شاری ئیستانبوول و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی” و “ژنانی ئێرانی به ته‌نیا نین” پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له خه‌ڵكی ئێران بۆ ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بوون.