شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “باغمیشه”ی ته‌ورێز دژبه نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ته‌ورێز ماوه‌ی سێ ڕۆژه ئاویان نییه و به‌دواداچوونه‌كانیان هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، سه‌ردانی هه‌ر ئیداره‌یه‌ك ده‌كه‌ن ته‌نیان به‌ڵێنی درۆیان پێ ده‌ده‌ن و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه و گرفته‌كانیان نییه. شه‌وی ڕابردوو دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی “باغمیشه” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی ئاو خۆپێشاندانیان كرد و دژ به ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.