کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی تاران له‌ میترۆی حه‌وتی تیر

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی تاران له‌ میترۆی حه‌وتی تیر 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد له‌ میترۆی حه‌وتی تیری تاران، هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژنێكی دژبه‌ری حیجابی ئیجباریان دا، به‌ڵام خه‌ڵكی ناڕازی ڕێگه‌یان نه‌دا ئه‌و ژنه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، خه‌ڵكی تاران له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕێوه‌ و دژبه‌ حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه‌. كاتێك مه‌ئموورانی ڕژیم له‌ گه‌مارۆی خه‌ڵكی دا گیریان كردووه‌، ناچار بوون ئه‌و ژنه ئازاد بكه‌ن. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا مه‌ئموورانی گه‌شتی ئێرشادی تاران، ژنی بریندارێكی شه‌ڕی ئێران و عێراقیان به‌ بیانووی بی حیجابی ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه دا و دواتر هه‌موو زێڕ و زیوه‌كه‌یان دزی.