ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ مه‌راسمه مه‌زه‌بیه‌كانی حكوومه‌ت نیشان دا و له هه‌ندێك ناوچه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه مه‌زهه‌بیه‌كانی حكوومه‌ت ده‌یان كێشه و گرفت بۆ خه‌ڵك ساز ده‌بێت و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به شارۆمه‌ندان ناده‌ن. له خۆڕایی شه‌قامه‌كان دا ئه‌خه‌ن و به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و ترافیكه‌وه نیوه‌شه‌و ده‌گه‌یته ماڵ و ناتوانی پشوویه‌ك بده‌ی. له حاڵێكدا خه‌ڵك به‌بۆنه‌ی گرانی و هه‌ژاریه‌وه له دۆخێكی خراپ دا ده‌ژین، ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی به هه‌زاران ملیارد تمه‌ن بۆ مه‌راسمه مه‌زهه‌بیه‌كانی سه‌رف ده‌كات.